گه‌شتی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ بناری گه‌لی قه‌سرۆك


رۆژ : پێنج شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 23-2-2023
به‌ مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌شی خوێندن و وه‌رگرتنی پشوویه‌ك بۆ ئارامی مێشك په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی گه‌شتی گشتی ساڵانه‌ی بۆ بناری گه‌لی قه‌سرۆك.
له‌م گه‌شته‌دا قوتابیان له‌گه‌ل هاوپۆله‌كانیان چالاكی جۆراجۆریان ئه‌نجامدا ودواتر به‌ گۆرانی و شایی پێكه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌یان به‌سه‌ر برد.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali