ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندن 2022-2023 ئه‌نجامدا


2023-02-20 04:08:49

رۆژ : دوو شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 20-2-2023
ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ و رێزدار (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندن 2022-2023 له‌ هۆلی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ سێ ته‌وه‌ری گرنگ پێكهاتبوون له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆ له‌سه‌ر كاروباری قوتابیان كرا. له‌ ته‌وه‌ری دووه‌م گفتوگۆ له‌سه‌ر شایسته‌كانی مامۆستایان كرد.
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كرا كه‌ له‌ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر درا.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ڕاوبۆچوونی خۆیان و كاروباری به‌شه‌ زانستیه‌كانیان تاوتوێكرد.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali