قاره‌مانیه‌كی تۆپی سه‌رمێز بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد


رۆژ : سێ شه‌ممه‌
رێكه‌وت 24-1-2023
به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و رێزدار (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كینكی به‌رده‌ره‌ش قاره‌مانیه‌كی تۆپی سه‌رمێز ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م قاره‌مانیه‌ته‌ له‌ژێر دروشمی (وه‌رزش ئومێد به‌خشینه‌وه‌یه‌‌ به‌ ژیان) به‌ به‌شداری راگر و یاریده‌ده‌ری راگر و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ به‌رێوه‌چوو.
جێگای ئاماژه‌یه‌ ساڵانه‌ هۆبه‌ی چالاكی وه‌رزشی له‌ په‌یمانگه‌ هه‌لده‌ستێت به‌ رێكخستنی ئه‌م جۆره‌ چالاكیانه‌ بۆ قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش
 

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali