سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش


رۆژ : دوو شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 9-1-2023

شاندی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌شیان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2022-2023.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ ‌پێكهاتبوون له‌ به‌رێز (پ.ی.د. عبدالحكیم عثمان محمد) و به‌رێز (د. نوزت صادق احمد) و به‌رێز (م. هیوا مجید).
و له‌لایه‌ن رێزدار (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) ڕاگری په‌یمانگاگه‌مان و رێزدار (م. محمد غازی محمدامین) سه‌رۆك لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان پێشوازیان لێكرا.
شانده‌كه‌ هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی ژووری لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان دواتر سه‌ره‌دانی هۆڵ و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali