تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2022-2023 له‌ ده‌وامی به‌یانیان ده‌ستیپێكرد


رۆژ : یه‌ك شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 8-1-2023
كاتژمێر : 9:00

تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2022-2023 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌وامی به‌یانیان ده‌ستیپێكرد.
رێزدار (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و رێزدار (م. محمد غازی محمدامین) سه‌رۆك لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دان كردنی هۆڵ و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بن له‌گه‌ل پێدانی چه‌ند رێنماییه‌ك به‌ قوتابیان.
راگری په‌یمانگه‌ داوای له‌ قوتابیه‌كان كرد به‌ ئارامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali