لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا


2023-01-02 01:45:54

رۆژ : دوو شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 2-1-2023
لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و رێزدار (م. محمد غازی محمدامین) سه‌رۆك لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌یانیان و ئێواران و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ هۆلی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدرا.
ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆساڵی خوێندن 2022-2023 و هه‌روه‌ها پێدانی رێنماییه‌كان به‌ قوتابیه‌كان و ئاماده‌كردنی هۆل و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali