ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سازكرا


رۆژ : سێ شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 20-12-2022
به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان و مامۆستایان و قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ گۆره‌پانی په‌یمانگه‌ سازكرا.
له‌ هه‌مان كاتدا به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵا له‌ سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌ی ره‌قیب ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌رز ڕاگیرا.
له‌دوای ئه‌وه‌ به‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هونه‌ر‌ی و گۆرانی و شایی ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو و قوتابیانی هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران پشكداریان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali