كۆتایی هاتنی خولێكی تۆپی پێ له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


رۆژ : دوو شه‌ممه‌
رێكه‌وت : 19-12-2022
دوای ئه‌نجامدانی یاری كۆتایی خولی تۆپی پێ له‌نێوان تیپی به‌شی ژمێریاری و به‌شی كارگێری كار ئه‌نجامدرا و تیپی ژمێریاری توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و رێزدار (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش كرا.
ئه‌م خوله‌ بۆ قوتابیانی ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ژێر دروشمی (كوردستان خاكی پێكه‌وه‌ ژیان و لێبوورده‌یی) ئه‌نجامدرا بوو.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali