خولێكی تۆپی پێ بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28-11-2022 به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش خولێكی تۆپی پێ له‌ژێر دروشمی (كوردستان خاكی پێكه‌وه‌ ژیان و لێبوورده‌یی) بۆ قوتابیانی به‌یانیان و ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد.
له‌ یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه‌ دوو تیم یاریان ئه‌نجامدا ئه‌وانیش:
له‌ یاری یه‌كه‌م كارگێری كار به‌یانیان قۆناغی دووه‌م گروپی A به‌رامبه‌ر كارگێری كار به‌یانیان قۆناغی دووه‌م گروپی B .
له‌ یاری دووه‌م ئایتی به‌یانیان قۆناغی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر كارگێری كار به‌یانیان قۆناغی یه‌كه‌م.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

 

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali