لیژنه‌ی باڵای به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد


ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 23-11-2022 لیژنه‌ی باڵای به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد و له‌لایه‌ن رێزدار (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه پێشوازیان لێكرا.
لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌دانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كوڕان وكچان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی قوتابیان بن و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی ئامرازه‌كانی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها پشكنینی پاك وخاوێنی تانكی ئاوی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی قوتابیان پارێزراو بێت و دووربن له‌ هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی نه‌خوازراو.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali