قوتابیانی كارگێری كار وانه‌یه‌كی پراكتیكیان ئه‌نجامدا


2022-11-22 12:48:04

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 22-11-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش قوتابیانی به‌شی كارگێری كار قۆناغی دووه‌م وانه‌یه‌كی پراكتیكیان له‌ هۆلی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م. محمود محمد امین) مامۆستای بابه‌تی (سكرتاریة‌ وادارة المكتب) وانه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.
له‌ وانه‌كه‌دا باس له‌ شێوازی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ كرا كه‌ قوتابیانی ئه‌و به‌شه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی نواندنێكیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدا.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali