راگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازیان له‌ روفاتی خوالێیخۆشبێت (روناك نصرالله) كرد


2022-11-15 06:15:31

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-11-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و گشت مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و ژماره‌یه‌ك قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازی له‌ روفاتی خوالێیخۆشبێت (روناك نصرالله‌) فه‌رمانبه‌ری په‌یمانگاكه‌مان كرا.
(روناك نصرالله‌) فه‌رمانبه‌ری به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی و هه‌روه‌ها خوشكی مامۆستا (رعد نصرالله‌) مامۆستای به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی بوو له‌ په‌یمانگاكه‌مان.
خوالێیخۆشبێت ماوه‌ی دوو ساڵه‌ تووشی نه‌خۆشی گران ببوو و ئه‌مرۆ به‌هۆیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد و خوای گه‌وره‌ روحی‌ پاكی بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه‌.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و ته‌واوی كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوا لێیخۆشبێت به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali