فه‌رمانبه‌رێكی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆچی دوایی كرد


به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (رۆناك نصرالله‌)مان پێگه‌یشت کە فه‌رمانبه‌ر بوو لە پەیمانگاکەمان و هه‌روه‌ها ده‌كاته‌ خوشكی (مامۆستا رعد نصرالله‌) مامۆستای به‌شی په‌رستاری له‌ په‌یمانگاكه‌مان كه‌ خوالێیخۆشبێت به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ره‌تا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و لە مامۆستا و فەرمانبەرانی خۆمان دەکەین و دواتر سەرەخۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و ته‌واوی كه‌سوكار و خزمانی خوا لێخۆشبوو ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوا لێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali