441 قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌رچوون


به‌ دروشمی (به‌ره‌ف پاشه‌رۆژه‌كا ته‌كنیكی یا سه‌رده‌میانه‌ بۆ كوردستانه‌كا بهێز) و له‌ژێر چاودێری رێزدار (پ.د. ئاری عادل) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-11-2022 ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش خولی (10) له‌سه‌ر ئاستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و خولی (12) له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگه‌ بۆ ساڵی خوێندن (2021-2022) ئه‌نجامدرا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. رجب ابراهیم حمید) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و چه‌ندین به‌رپرسی دام و ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و مامۆستا و خانه‌واده‌ی قوتابیان ئاهه‌نگی ده‌رچووان له‌ناو گۆڕه‌پانی په‌یمانگه‌ به‌ریوه‌چوو.
له‌م خوله‌دا (441) قوتابی ده‌رچوون له‌هه‌ر شه‌ش به‌شه‌ زانستییه‌كانی په‌یمانگه‌ (كارگێری كار، ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری (ئایتی)، نه‌خۆشه‌ڤانی، ژمێریاری، تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر (نێتوۆرك)، كارگێری ته‌ندروستی) له‌ هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران و ده‌رچووان به‌ره‌و خزمه‌ت كردن و ئاوه‌دان كردن و پێشكه‌وتن و بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان به‌رێكه‌وتن.
له‌ كۆتایی رێوره‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووان خه‌لات له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و راگری په‌یمانگاكه‌مان و ژماره‌یه‌ك میوانان به‌ قوتابیانی ده‌رچووی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می هه‌ر شه‌ش به‌شه‌ زانستیه‌كان به‌خشرا.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی قوتابیانی ده‌رچوو ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و هیواخوازین له‌ داهاتوودا به‌و زانسته‌ی وه‌ریان گرتووه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمان بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی ئه‌منی و ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئاهه‌نگه‌كه‌ و سوپاسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌مان و په‌خش كردنی ئاهه‌نگه‌كه‌.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali