قوتابیه‌كی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش له‌ كۆلیژی پزیشكی وه‌رگیراوه‌


(شرین برهان جلیل) كه‌ قوتابی بوو له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش دوای ده‌رچوونی له‌ به‌شی نه‌خۆشه‌وانی بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 توانی ببێت به‌ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ كۆلیژی پزیشكی له‌ زانكۆی دهۆك وه‌رگیرا.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ل قوتابیانی به‌شی نه‌خۆشه‌وانی ستایشی قوتابی ناوبراو كرد بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌‌ گه‌وره‌یه‌ی و وه‌رگیرانی له‌ كۆلیژی پزیشكی وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی قوتابیانی به‌شی نه‌خۆشه‌وانی كرد و وتی: ده‌ست خۆشی له قوتابی‌ (شرین) ده‌كه‌ین كه‌ پله‌یه‌كی به‌رزی به‌ده‌ست هێنا و له‌ كۆلیژی پزیشكی وه‌رگیرا و ئێمه‌ سه‌ربه‌رزین كه‌ قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌ ببنه‌ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆ ئه‌ویش به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی ستافی مامۆستایان و كادری پراكتیكی به‌ش و ان شاء الله هه‌موو قوتابیه‌كانمان بتوانن پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست بێنن و له‌ ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و به‌ڵێ باوه‌ربه‌خۆبوون كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانه.

 

هه‌روه‌ها قوتابی (شرین برهان جلیل) ‌له‌ وته‌یه‌كدا بۆ قوتابیان وتی : ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو مامۆستایه‌كانم ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و دوو ساڵه‌ی خوێندنم زۆر له‌گه‌لم ماندووبوون تا گه‌یشتم به‌م ئاسته‌، پێویسته‌ باش بزانن مامۆستا هه‌ر وانه‌یه‌كتان پێ بدات پێویسته‌ به‌ گرنگی بزانن و به‌دواداچوونیشی بۆ بكه‌ن چونكه‌ به‌شی نه‌خۆشه‌وانی ئه‌گه‌ر بۆی ماندوو نه‌بیت ناگه‌یت به‌ ئاستی به‌رز و پێویسته‌ گله‌یی ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ مامۆستاكان بابه‌ته‌كانیان قورسه‌ به‌لكو ئه‌وه‌ هه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ پێویسته ‌هه‌موو هه‌وڵی خۆتان بۆ خوێندن بده‌ن چونكه‌ له‌ داهاتوو گیانی كه‌سانی تر ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌.

 

سه‌رۆك به‌شی نه‌خۆشه‌وانی به‌رێز (م. محمد غازی) بۆ قوتابیان وتی: ئێمه‌ هه‌موو قوتابیه‌كانمان به‌ یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌ین و زۆر گرنگی به‌ قوتابی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستێكی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست بێنن و قوتابی (شرین برهان جلیل) یه‌كێك بوو له‌ قوتابیه‌ نموونه‌ییه‌كانی به‌شه‌كه‌مان كه‌ زۆر گرنگی به‌ خوێندنه‌كه‌ی ده‌دا و رۆژێك گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه‌ بابه‌ته‌كانی قورسن یان داوای ڕاگرتنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بكات، و هه‌ر مامۆستایه‌كی به‌شی نه‌خۆشه‌وانی كه‌ نمره‌ی زیاده‌ ناداته‌ قوتابی بۆ ئه‌وه‌یه‌ قوتابی بتوانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.

 

له‌ كۆتاییدا به‌رێز راگری په‌یمانگه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابی (شرین برهان جلیل) خواست و له‌ داهاتوودا بتوانێت كۆلیژی پزیشكی ته‌واو بكات به‌ زانسته‌كه‌ی خزمه‌تی وه‌ڵات بكات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موو قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م خواست و له‌ خوێندنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن و پله‌ی باش به‌ زانستێكی به‌رز به‌ دوست بێنن.

 

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali