ماستەر نامەی قوتابی (باسم محمد یونس) لەبواری زانستی دارایی و بانكه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا


2022-11-01 12:37:27

لەچوارچێوەی بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی خوێندنی باڵا، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكەوتی 30-10-2022 گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (باسم محمد یونس) فه‌رمانبه‌ری‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش
له‌ژێر ناونیشانی (الاتجاهات الحديثة للخدمات المصرفية ودورها في تعزيز الميزة التنافسية: دراسة استطلاعية تطبيقية على عينة من المصارف الخاصة في اقليم كوردستان - العراق)
له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین / كۆلیژی كارگێری و ئابووری بەڕێوەچوو.

لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوو لە:
1. پ.د. سعد محمود خلیل، سەرۆكی لیژنە.
2.پ.د. یونس علی احمد ، ئەندام .
3. پ.ی.د. گولده‌ران عبدالرحیم عزیز، ئەندام.
4. پ.ی.د. خدیجه‌ قادر سمایل، ئەندام وسەپەرشتیار.

له‌ كۆتایی گفتوگۆ قوتابی (باسم محمد یونس) پله‌ی (زۆر باشه‌)ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزیان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali