هه‌ڵمه‌تێكی دارچاندن له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا


به ‌مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-10-2022 هه‌ڵمه‌تێكی دارچاندن ئه‌نجامدرا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطیف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان‌ هه‌ڵمه‌تێكی دار چاندن له‌ناو باخچه‌ی په‌یمانگاكه‌مان به‌رێوه‌چوو.
جێگای ئاماژه‌یه‌ نه‌مامه‌كان له‌لایه‌ن به‌رێز (یوسف رمضان كریم) دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دابین كرابوون كه‌ ژماره‌یان 15 نه‌مام بوون.
زیادبوونی رێژه‌ی سه‌وزایی جگه‌ له‌ جوانكاری بۆ په‌یمانگه‌ كاریگه‌ریه‌كی باشی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه بۆ قوتابیان و مامۆستایان‌ ئه‌ویش به‌ پاك و خاوێن بوونی كه‌ش وهه‌وای ناو په‌یمانگه‌.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali