ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2022-10-10 12:12:11

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-10-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2022-2023 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
له‌م كۆبوونه‌یه باس له‌ دوو ته‌وه‌ر كرا له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باس له‌ سیسته‌می ECTS كرا و له‌ ته‌وه‌ری دووه‌م باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی سیسته‌می بۆلۆنا له‌گه‌ل سه‌رۆك به‌ش وسه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كرا ‌كه‌ سبه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11-10-2022 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئاكرێ ئه‌نجام ده‌درێت.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali