هه‌لبژاردنی نوێنه‌ری مامۆستایان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-10-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و گشت مامۆستایانی په‌یمانگه‌ و به‌رپرسی هۆبه‌ی یاسایی له‌ مه‌راسیمێكدا نوێنه‌ری مامۆستایان دیاریكرا.
له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌رێگه‌ی هه‌لبژاردن نوێنه‌ری مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی مامۆستا له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك هه‌لبژێردرا.
دوو مامۆستا بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردن خۆیان كاندید كردبوو ئه‌وانیش ( م عصام عبدالمغیث خلیفه‌ و م سامی حسین) و له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن (م سامی حسین) به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوو و وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایانی په‌یمانگاكه‌مان هه‌لبژێردرا.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali