ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كه‌م‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندن 2022-2023 ئه‌نجامدا


2022-09-20 01:23:48

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20-9-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ و و به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2022-2023 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
له‌م كۆبوونه‌یه‌ كۆمه‌لێك ته‌وه‌ری گرنگ تاوتوێكران له‌وانه‌ نووسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و رێكخستنی خشته‌ی وانه‌بێژانی ده‌ره‌كی و به‌كارهێنانی مۆدڵ له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی وانه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی راپۆرت و ئه‌ركی ماڵ به‌ مامۆستا.
هه‌روه‌ها باس له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی ده‌رچووی ساڵی خویندن 2021-2022 كرا كه‌ له‌دوای ئاماده‌كارییه‌كان رۆژ و كات و شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ بڵاوده‌كریته‌وه‌.
هه‌روه‌ها باس له‌ كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كرا له‌سه‌ر مالپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali