خولی به‌هێزكردنی تواناكانی كۆمپیوته‌ر كۆتایی هات


خولی به‌هێزكردنی تواناكانی كۆمپیوته‌ر كه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ ده‌ستیپێكردبوو بۆ فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی حكومی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كۆتایی هات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-8-2022 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) ڕاگری په‌یمانگه‌ و به‌رێز (پ.ی.د رجب ابراهیم حمید) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و به‌رێز (اسماعیل مصطفى رشيد) قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دام و ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌ژداربووانی ئه‌م خوله‌ دابه‌ش كرا.
به‌رێز (اسماعیل مصطفى رشيد) قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌كدا ده‌ست خۆشی و ستایشی په‌یمانگاكه‌مانی كرد بۆ ئه‌م ماندووبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی په‌یمانگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی به‌هێزكردن و سوود گه‌یاندن به‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali