بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی كولێرا


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-6-2022 هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ دابه‌ش كردنی پرۆشۆری رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی كولێرا به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی په‌یمانگه‌.
جیگای باسه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌ هه‌ریمی كوردستان نه‌خۆشی كولێرا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و و له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان بڵاوبۆته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك خۆی له‌م نه‌خۆشیه‌ بپارێزێت و رێنماییه‌كانی خۆپاراستن جێبه‌جێ بكات.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali