سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2022-06-05 12:58:41

ئه‌مرۆ رۆژی يه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5-6-2022 لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سەرەدانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شی كرد.
لیژنه‌كه‌‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێز (پ.ی.د. هادی خليل اسماعيل) و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگاكه‌مان پێشوازی لێ كرا‌.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی خولی دووه‌م بۆ ساڵی خویندن 2021-2022.
لیژنه‌كه‌ هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هۆل و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali