سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2022-05-12 12:01:49

ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12-5-2022 لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سەرەدانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شی كرد.
لیژنه‌كه‌‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان (پ.ی.د. هادی خليل اسماعيل و د. نه‌وزاد صدیق احمد و م. ایمن نشوان عبدالفتاح) و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگاكه‌مان و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر پێشوازیان لێ كرا‌.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی دووه‌م بۆ ساڵی خویندن 2021-2022.
لیژنه‌كه‌ هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هۆل و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali