ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ژداری پانێلێك كرد


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-4-2022 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ژداری پانێلێك له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئاكرێ كرد.
به‌مه‌به‌ستی پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئاكرێ رێزدار (پ.ی.د ئاری عادل) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێز (د عبدالفتاح عبدالقادر) بریكاری وه‌زیر و ئه‌ندامانی له‌گه‌لدا پانێلێكیان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئاكرێ ئه‌نجامدا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (د علی ته‌ته‌ر) پارێزگاری دهۆك و هه‌ردوو قه‌یمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پانێله‌ به‌رێوه‌چوو.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali