سه‌ره‌دانی زانستی قوتابیانی به‌شی كارگێری كار بۆ هۆبه‌ی كارگێری و خۆیه‌تی


2022-03-15 12:14:17

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-3-2022 قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌می بەشى كارگێری كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بە سەرپەرشتى بەرێز (م.ى. ازاد حسین طه) سەرۆک بەشى کارگێرى کار سەرەدانێکى زانستیان بۆ یەکەی كارگێری و خۆیه‌تی و ئه‌رشیڤ له‌ پەیمانگه‌ ئەنجامدا.
ئه‌م سه‌ره‌دانه‌ی قوتابیان تایبه‌ت بوو به‌ بابەتى (المراسلات الاداریة‌) كه‌ هه‌ر له‌لایه‌ن خودی (مامۆستا ازاد) وانه‌كه‌ ده‌گوترێته‌وه‌ بە مەبەستى ئاشنا بوون و وەرگرتنى زانیارى بە شێوەى پراکتیکى لە بوارەکانى چۆنیەتى دەرکردن و نووسینى نوسراوەکان وەکو (فەرمانى کارگێرى، نوسراوى ئاراستە کراو، و وه‌لام دانەوەى نوسراو) و ئەرشیف کردن و پاراستنى نووسراو و بەلگەنامەکان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali