دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دوو سیمیناری ئه‌كادیمی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشكه‌شكران


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-3-2022 به‌ ئاماده‌بوونی ستافی مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت به‌ بواری پزیشكی كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا (فلاح محمد فخری) بڕیارده‌ری به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی ئه‌نجامدراون له‌ دوو سیمیناری ئه‌كادیمی هاته‌ پێشكه‌شكردن.

هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه‌ له‌م بابه‌تانه‌ پێكهاتبوون :
1- Synthesis and Characterization of Novel Metal Complexes with New Ligand Derived from Glutaric acid by using Microwave Irradiation technique باس له‌ دروستکردنی هه‌ندێ مادده‌ی نوێ ده‌كات كه‌ ده‌چێته‌ ناو پێكهاته‌كانی ده‌رمان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای تیشکدانەوەی مایکرۆوەیڤ.
2- Synthesis and Characterization of Cuo Nanoparticles Stabilized by Quercetin and Its Application for Anti-Breast Cancer Activity باس له‌ دروستکردنی ده‌رمانێكی نوێ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپەنجەی مەمک.

جێگای باسه‌ ئه‌م دوو توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ دوو كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی (IOP و AIP) پشكدار بووه‌‌ و له‌ گۆڤاری جیهانی به‌ناوی Elsevier journal بڵاوكرایته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali