تیمی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد


2022-02-22 08:20:39

له‌ به‌رده‌وامی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كه‌ له‌ژێر چاودێری (پ.هـ.د. ئاری عادل) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك خوله‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22-2-2022 تیمی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رامبه‌ر تیمی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی یاری كرد.
له‌ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ تیمی په‌یمانگاكه‌مان به‌ په‌نه‌رتی لێدان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر‌ تیمی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی تۆمار كرد و تیمی په‌یمانگاكه‌مان گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌.
شایانی باسه‌ به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگاكه‌مان ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ بوو.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali