سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2022-02-03 12:41:14

ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-2-2022 لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سەرەدانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شی كرد.
لیژنه‌كه‌‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێز (پ.ی.د. هادی خليل اسماعيل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری دهۆك و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگاكه‌مان و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر پێشوازی لێ كرا‌.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م تایبه‌ت به‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خویندن 2021-2022.
لیژنه‌كه‌ هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هۆل و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali