سه‌ره‌دانی به‌ڕێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2022-02-01 06:43:50

ئه‌مرۆ رۆژی سی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1-2-2022 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازی له‌ به‌رێز (رزگار عیسی حسن) به‌ڕێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و ئه‌ندامانی له‌گه‌لدا كرد و له‌ دانیشتنێك دا باس له‌ كاروباره‌كانی په‌یمانگه‌ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی قوتابیان كرا.
و به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كوران و كچانی په‌یمانگاكه‌مان هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دان كردنی گشت به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali