په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌داهاتوودا له‌گه‌ل رێكخراوی دلژینی خوێن به‌خشین و رادیۆی به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات


2022-01-31 01:15:44

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-1-2022 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازی له‌ (مامۆستا هیوا) به‌رپرسی رێكخراوی دلژینی خوێن به‌خشین و به‌رێز (خاتوو ئه‌میره‌) به‌رێوبه‌ری رادیۆی به‌رده‌ڕه‌ش و ستافی رادیۆ كرد.
ڕاگری په‌یمانگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل به‌رپرسی رێكخراوی دلژین و به‌رێوبه‌ری ڕادیۆی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕێككه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ داهاتوودا بۆ قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان.
شایانی باسه‌ به‌رێز راگر هه‌رده‌م جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ قوتابیان جگه‌ له‌ خویندن پێویسته‌ به‌رێگه‌ی چالاكیه‌كان سوود له‌ بابه‌تی جۆراوجۆر وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و ئه‌كادیمیان به‌رز بێت و له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وه‌ڵات بگه‌یه‌نن.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali