تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2021-2022 بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی‌ 31-1-2022‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2021-2022 تایبه‌ت به‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌ستی پێكرد و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌وڵی سێیه‌م بۆ قوتابیانی كه‌وتوو له‌ ساڵی خوێندن 2020-2021 ده‌ستی پێكرد.
و به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ڕه‌وشی قوتابیان و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌گه‌ل به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر هه‌ستا به‌سه‌ره‌دان كردنی گشت هۆڵ و تاقیگه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رێز راگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ پیویسته‌ قوتابیان پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ماسكی ته‌ندروستی ببه‌ستن تاكو دوور بن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali