قوتابیانی كارگێری ته‌ندروستی بوونه‌ پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێ


ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-1-2022 یاری كۆتایی خولی تۆپی پێ له‌نێوان تیمی به‌شی كارگێری كار و كارگێری ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا و له‌ كۆتایی یاریه‌كه‌ تیمی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنن به‌رامبه‌ر تیمی به‌شی كارگێری كار كه‌‌ پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
جێگای باسه‌ ئه‌م خوله‌ له‌ژێر دروشمی (وه‌رزش بنه‌مای ته‌ندروستیه‌‌) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش رێكخرابوو و 13 تیم پشكداریان تێدا كردبوو.
و له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر وهه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ردوو تیمه‌كه‌ دابه‌ش كران.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali