هه‌ڵمه‌تی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-1-2022 هه‌لمه‌تێكی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد
هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی هه‌لمه‌تێكی دانانی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان.
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ له‌گه‌ل به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دان كردنی شوێنی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌.
له‌ به‌رده‌وامی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ (د. نارین عمر موسی) به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌سه‌ره‌دانكردنی په‌یمانگاكه‌مان وله‌‌لایه‌ن به‌رێز یاریده‌ده‌ری راگر پێشوازی لێ كرا.
له‌پێناو پاراستنی قوتابیان له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و قوتابیانه‌ی پێشتر ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali