سه‌ره‌دانێكی زانستی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پوری به‌رده‌ڕه‌ش


2022-01-18 09:16:54

رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-1-2021 قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ هه‌ردوو به‌شی زانستی (تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر و ژمێریاری) سه‌ره‌دانێكی زانستیان بۆ مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پوری به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدا. به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك به‌شه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌ زانستیه‌كه‌ ئه‌م سه‌ره‌دانه‌ ئه‌نجامدرا و شایانی باسه‌ به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كێك بوو له‌ ئاماده‌بووانی سه‌ره‌دانه‌كه‌ و له‌لایه‌ن به‌رێز ( م. سعید جرجیس بارانی) به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌كه‌ پێشوازیان لێكرا. مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ شاره‌زا بوون بوو له‌ كه‌ل و په‌لی فلكلۆری ناوچه‌كه‌ و مێژووی به‌رده‌ڕه‌ش. ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali