ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2022-01-17 05:36:41

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-1-2022 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌ری مامۆستایان و قوتابیان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان به‌رێوه‌چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ به‌ درێژایی تاوتوێكران له‌ سه‌ره‌تادا داواكارییه‌كانی قوتابیان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری قوتابیانه‌وه‌ باسی لێوه‌ كرا دواتر كاروباره‌كانی هۆبه‌ی زانستی و دڵنیای جۆری تاوتوێ كرا.
له‌ خاڵیكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی كرا كه‌ پێویستی قوتابیان ڤاكسین دژی نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوور بن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خوازراو.
سه‌ڕه‌رای ئه‌مانه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌ كاروباری په‌یمانگه‌ و پێگیری كردنی قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران به‌ ده‌وام كرا.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali