سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی كۆگا له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


2022-01-09 08:56:39

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9-1-2022 لیژنه‌ی كۆگا له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌ سه‌رپه‌رشتی (م پروین) سه‌رۆك لیژنه‌ له‌گه‌ل ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌شیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه پێشوازیان لێكرا.
مه‌به‌ست له‌ سه‌ره‌دانه‌كه‌یان له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون بوو له‌ به‌رێوه‌چوونی كاروباره‌كانی هۆبه‌ی كۆگا له‌ په‌یمانگه‌ دواتر لیژنه‌كه‌ هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دان كردنی گشت كۆگه‌كانی په‌یمانگه‌ و پشكنینی كه‌لوپه‌له‌كان.
له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌مرۆ له‌سه‌ریه‌ك زێده‌كردنی ئاشكه‌را (المزاد العلنیة) له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و كه‌لوپه‌له‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاككردنه‌وه‌ له‌ په‌یمانگاكه‌مان به‌ له‌كاركه‌وتوو ده‌ست نیشان كرابوون.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali