سه‌ره‌دانی زانستی قوتابیانی به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر بۆ په‌رتووكخانه‌ی په‌یمانگه‌


2021-12-19 04:33:41

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-12-2021 قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ سه‌ره‌دانێكی زانستی دا سه‌ره‌دانی په‌رتوكخانه‌ی په‌یمانگه‌یان كرد.
به‌ مه‌به‌ستی باشتر تێگه‌یشتن له‌ بابه‌تی كوردولۆجی كه‌ وانه‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا (كاوه‌ طاهر ظاهر) مامۆستای بابه‌ت ده‌گوتڕیته‌وه،‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م. فرهاد محی الدین خلیفه‌) سه‌رۆك به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی په‌رتوكخانه‌ی په‌یمانگه‌ تاكو قوتابیه‌كان به‌ په‌رتوكه‌ مێژووییه‌كان كه‌ باس له‌ مێژووی كورد ده‌كه‌ن بناسێنن.
له‌ هه‌مان كاتدا به‌رێز (صلاح) به‌رپرسی په‌رتووكخانه‌ رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی په‌رتووك و ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ قوتابیان خسته‌ڕوو.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali