ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2021-12-22 04:23:06

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22-12-2021 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌ری مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامدا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ تاوتوێكران له‌وانه‌ ئاماده‌كاری كردن بۆ ده‌ستپیكردنی خوێندنی كۆرسی دووه‌م بۆ قوتابیانی قۆناغی دووه‌م و هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی خشته‌ی وانه‌كان و دروست كردنی باجی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و كۆمه‌ڵیك خاڵی تر گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali