ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ رێوره‌سمێكدا به‌رز راگیرا


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16-12-2021 به‌بۆنه‌ی 17ی مانگ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی ئاڵا له‌ رێوره‌سمێكدا ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رز ڕاگیرا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك میوان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رپرسانی ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ڤه‌ری به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان رێوره‌سمی رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
له‌ سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا گشت ئاماده‌بووان ئارمی ئاڵای كوردستانیان به‌ست دواتر ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌ سروودی ئه‌ی ره‌قیب بۆ ئاسمان به‌رز كرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ ڕاگری په‌یمانگاكه‌مان له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی دا ستایشی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان كرد وگرنگی ئاڵا بۆ هه‌ر تاكێكی كورد باس كرد دواتر چه‌ند شیعریك له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali