سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14-12-2021 لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سەرەدانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شی كرد.
لیژنه‌كه‌‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (پ.ی.د. رجب ابراهیم حمید) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر پێشوازیان لێ كرا‌.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خویندن 2020-2021.
لیژنه‌كه‌ هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هۆل و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali