تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2021-2022 بۆ قوتابیانی قۆناغی دووه‌م ده‌ستی پێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی‌ 12-12-2021 كاتژمێر 9:00 به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2021-2022 تایبه‌ت به‌ قوتابیانی قۆناغی دووه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌ستی پێكرد.
و به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ڕه‌وشی قوتابیان و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌سه‌ره‌دانی كردنی گشت هۆڵ و تاقیگه‌كانی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رێز راگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ پیویسته‌ قوتابیان پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ماسكی ته‌ندروستی ببه‌ستن تاكو دوور بن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali