قوتابیانی به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر گه‌شتێكی زانستیان ئه‌نجامدا


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-12-2021 قوتابیانی به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م فرهاد محی الدین خلیفه‌) سه‌رۆك به‌ش گه‌شتێكی زانستیان بۆ شاری ئاكرێ ئه‌نجامدا.
له‌م گه‌شته‌دا قوتابیانی به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر ئاشنابوون به‌ ئامێر و تاوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندی كردن كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار (فرهاد محمدامین خالد) باس له‌ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن وچۆنیه‌تی كاركردنیان كرا.
قوتابیانی به‌شی ناوبراو سوودێكی باشیان له‌ گه‌شته‌كه‌ وه‌رگرت كه‌وا‌ په‌یوه‌ندی به‌ وانه‌كانیانه‌وه‌ هه‌بوو وتوانیان پرسیار و راو بۆچوونی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali