سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش وۆركشۆپێكی ئەنجام دا


2021-12-07 07:04:50

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-12-2021 سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بە هەماهەنگى لەگەل هەردوو بەشى پەرستارى وژمێریارى هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك بۆ قوتابیانی قۆناغى دووه‌می ئه‌و دوو به‌شه‌.
له‌م وۆركشۆپه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی CV و شێوازی چاوپێكه‌وتن (مقابله‌) و (internship) كرا كه‌‌ قوتابیان له‌دوای ده‌رچوونیان بتوانن له‌ بازاری كاردا هه‌ڵی كار به‌ده‌ست بێنن و له‌ ماوه‌ی چاوپێكه‌وتن و راهێنان دا سه‌ركه‌وتوو بن و ببن به‌ خاوه‌ن كار.
ئه‌م وۆركشۆپه‌ له‌لایه‌ن (م ئارزو عیسى طاهر و م ازاد حسين طه و م جيهان فخري و م فاطمه محمد احمد) پێشكه‌شكرا.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali