هه‌لمه‌تێكی ڤاكسین دانان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد


2021-11-29 11:52:50

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29-11-2021 هه‌لمه‌تێكی ڤاكسین دانان بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد.
له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی هه‌لمه‌تێكی ڤاكسین دانان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان.
به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی قوتابیان له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌م هه‌لمه‌ته له‌‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد كه‌ قوتابیان ده‌نێردرێنه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی خازر بۆ پێدانی ژه‌می یه‌كه‌م له‌ ڤاكسینی جۆری فایزه‌ر و ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali