ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2021-11-29 10:02:45

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29-11-2021 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌ری مامۆستایان و قوتابیان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌ سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان به‌رێوه‌چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ به‌ درێژایی تاوتوێكران له‌وانه‌ پێدانی ڕینماییه‌كانی په‌یمانگه‌ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ قوتابیانی تازه‌ وه‌رگیراو بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 و ئاماده‌كردنی هۆل و تاقیگه‌كانی خوێندن و ئاماده‌كاری لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی دووه‌م.
هه‌روه‌ها باس له‌ پێگیری كردنی مامۆستایان به‌ كاتی ده‌وام و ئاماده‌كردنی كۆرس بووك وبلاوكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر قوتابیان دا كرا و هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ECTS بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و تاوتوێ كردنی كاروباری هۆبه‌ی زانستی و هۆبه‌ی دڵنیای جۆری.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali