هۆبه‌ی گه‌شه‌پێدان بۆ كار سه‌ره‌دانێكی زانستی بۆ قوتابیانی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی ئێواران ئه‌نجامدا


2021-11-28 12:10:31

رۆژى چوار شەممە رێکەوتى 24-11-2021 هۆبه‌ی گه‌شه‌پێدان بۆ كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بە هەماهەنگى لەکەل بەشى کارگێری تەندروستى سەرەدانێكی زانستى ئەنجام دا بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی بەردەرەش وبنکەی ته‌ندروستی خازر.
سه‌ره‌دانه‌كه‌ بۆ قوتابیانی قۆناغى دووەم ده‌وامی ئێواران ئه‌نجامدرا بە مەبەستى لە نزیک ئاگادار بوون لە شێوازى کارکردنى رۆژانە وئاشنا بوون به‌ پێکهاتەكانی بەش وهۆبەکانى هەردوو شوێن وچۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کارى رۆژانەیان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali