هه‌لمه‌تێكی هۆشیار‌ی ته‌ندروستی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ قوتابخانه‌ی كه‌ونه‌باك


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-11-2021 هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی هه‌لمه‌تێكی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ قوتابخانه‌ی كه‌ونه‌باك.
له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (م مهدی خلیل) به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێوبه‌ر و ستافی مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌ هه‌لمه‌ته‌كه‌ به‌رێوه‌چوو تێدا قوتابیانی به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی هه‌ستان به‌ پێدانی كۆمه‌لێك رێنمایی ته‌ندروستی به‌ قوتابیانی قوتابخانه‌ی كه‌ونه‌باك كه‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوندی كه‌و‌نه‌وباك سه‌ر به‌ ناحیه‌ی داره‌توو له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش.
له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ بۆ قوتابیانی به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی زۆر گرنگ بوو كه‌وا به‌شێك بوو له‌ بابه‌تی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ Community Health Nursing.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali