له‌ رۆژی جیهانی شه‌كره‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌لمه‌تێكی هۆشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14-11-2021 له‌ رۆژی جیهانی شه‌كره‌ هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی په‌یمانگه‌ و رێكخراوی دلژینی خوێن به‌خشین هه‌لسان به‌ هه‌لمه‌تێكی هۆشیار كردنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.
ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان هه‌روه‌ها خه‌لكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ تێدا پشكدار بوون و هه‌لمه‌ته‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا.
له‌م هه‌لمه‌ته‌دا قوتابیانی به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی په‌یمانگاكه‌مان به‌ كۆمه‌لێك پشكنین و رێنمایی ته‌ندروستی توانیان خزمه‌تی به‌شداربووان بكه‌ن.
له‌ كۆتایی هه‌لمه‌ته‌كه‌ (مامۆستا فلاح محمد فخری) بڕیارده‌ری به‌شی نه‌خۆشه‌ڤانی هه‌لسا به‌ پێشكه‌شكردنی چه‌ند زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌ ئاماده‌بووان و پێدانی چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali