تۆماركردنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی پێكرد


2021-11-07 08:59:09

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-11-2021 تۆماركردنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی پێكرد.
قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌مرۆ سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی تۆماركردنیان كرد به‌ مه‌به‌ستی خۆتۆماركردن و به‌رده‌وامی دان به‌ خوێندنیان له‌ په‌یمانگاكه‌مان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی تۆماركردنی قوتابیانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پرۆسه‌ی تۆماركردن بێت.

ڕاگەیاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali